KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردستان تیڤی دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم کەناڵی ناوبراو دەکەن، هاوکات هیواداریشن کەناڵەکە بایەخی زیاتر بە کوردانی دیاسپۆرا بدەن.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سەتەلایتی کوردستان

بەبۆنەی 23هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ستاف و تەواوی کەناڵەکە دەکەین.
دەستپێکردنی ئەم کەناڵە وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی، کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەخشی دەکرد، هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ بە دیارخستنی میدیای سەتەلایت لەوکاتەدا، بۆیە ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە گواستنەوەی ڕووداوەکان بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان، هەروەها بۆ کۆمەڵگەی کوردی لە دەرەوەی وڵات.
هیوای سەرکەوتن بۆ کەناڵەکە و فەرمانبەرانی دەخوازین و، هیوادارین زیاتر گرینگی بە ڕۆڵ و کاری کوردانی دیاسپۆرا بدەن، وەک ئەوەی کوردستان تیڤی لە رابردوودا ھەمیشە لەو ئەرکەدا لەو کەناڵانەی ڕیزی پێشەوە بووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

17.01.2022

___

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

nusar1

سویسرا: جێگیری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەشداری مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کوردی کرد

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

nusar1