ئێوە بیست و پێنج ملیۆن کەس بن و تا ئێستا دەوڵەت نەبن، شایانی ئەوە نین بتانگەیەنم؟!
قەهرەمان عوسمان بابێ نازێ نووسەر و مامۆستای زانکۆ، کوردی دانیشتووی روسییا، لە پەراوێزی یادی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە هەرێمی یاروسلاڤی روسیا بۆی گێڕاینەوە: ساڵی ١٩٧٥، شوێن مۆسکۆ، بارودۆخی کوردستان بە نسکۆی شۆڕشدا تێدەپەڕی. خوێندکارانی کورد، کە لە زانکۆکانی یەکێتیی سۆڤیەت دەیانخوێند، داڕماو، کارەساتبار، خۆمان بێ کەس و پشت......

