KDC

Category : هه‌واڵ

گشتیهه‌واڵ

فەرەنسا ئەم کارە بۆ کۆچبەران دەکات

Xelan
شارەوانیی لیۆنی فەڕەنسا بڕیاری داوە، کە ناوەندێکی کاتی بۆ نیشتەجێکردنی چەندان کۆچبەری تەمەن بچووک، کە چەندان مانگە لەناو چادر و لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین، بکاتەوە. ناوەندەکە لە بینای پێشووی «فافڤر» دەکرێتەوە و شوێنی ١٣٠ کۆچبەری تێدا دەبێتەوە، جگە لە نیشتەجێ کردن، خزمەتگوزاریی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ کۆچبەرەکان دابین دەکات،......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

لە هۆڵەندا ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی فێستیڤاڵی ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستی پێ کرد

Karzan
فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی هۆڵەندا، بە هاوکاریی ڕێکخراوە ئەندامەکانی، دەستی بە ئامادەکارییە چڕەکانی کردووە بۆ سازکردنی فێستیڤاڵێکی بەرفراوان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە 19ی کانوونی یەکەمی داهاتوو، بە ئامانجی کۆکردنەوەی نەوەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ناساندنی شوناسی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات. ئەم فێستیڤاڵە وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ دیداری کوردستانییان و......
گشتیهه‌واڵ

بزانە لە ماوەی ١١ ساڵدا چەند هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە

Xelan
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەڵێ، لە ماوەی ١١ ساڵدا زیاتر لە ٤٤ هەزار منداڵی کۆچبەر لە سنوورەکانی بێلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە، هاوکات ئەوانەشی گەیشتوونەتە ئەورووپا توندوتیژی جەستەییان بەرانبەر کراوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، کە لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥، لانیکەم ٤٤١٤ منداڵ لە ڕێگەی کۆچی نایاساییدا مردوون یان......
سیلایدهه‌واڵ

12 کۆچبەر لە دەریای ئیجە خنکان

Karzan
لە کارەساتێکی نوێی کۆچبەراندا لەسەر سنوورە ئاوییەکانی ئەورووپادا، لانیکەم 12 کۆچبەر لە دوو رووداوی جیاوازدا لە دەریای ئیجە خنکان، کە بەشێکیان دوای ئەوە بووە بەلەمەکەیان بەر کەشتییەکی هێزە ئەمنییەکانی یۆنان کەوتووە. بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، لە رووداوی یەکەمدا لە نزیک دوورگەی لێسبۆس، بەلەمێکی کۆچبەران لەگەڵ کەشتییەکی پۆلیسی دەریایی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

فیلمی “پێشوازیکردن لە مەرگ” کارەساتی شنگال دەباتە دانیمارک و لە زاخۆ و دۆمیز پێشوازیی لێ دەکرێت

Karzan
فیلمی بەڵگەنامەیی پێشوازیکردن لە مەرگ لە دەرهێنانی نەسرین عابدین، هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی لە زاخۆ و ئامادەکاری بۆ پیشاندانی لە کەمپی دۆمیز، بە فەرمی هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی نۆردیا لە دانیمارک، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی قوربانیانی جەنگی داعش و جینۆسایدی شنگال بە ناوەندە سینەمایییە جیهانییەکان. بەپێی بڕیاری فەرمیی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

سێ منداڵی خێزانێکی سلێمانی لە سنووری نێوان تورکیا و یۆنان خنکان

Karzan
لە نوێترین کارەساتی کۆچی نایاساییدا بەرەو ئەورووپا، سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی شاری سلێمانی لە رووباری مەریچ لە تورکیا خنکان، ئەمەش دوای ئەوەی بەلەمە چووپەکەیان بەهۆی زۆریی سەرنشینەکانییەوە ژێرئاو کەوت، لە کاتێکدا دایک و باوکی منداڵەکان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون، چارەنووسی تەرمی دوو لە منداڵەکان تاوەکو ئێستا نادیارە. رووداوەکە ئێوارەی......
گشتیهه‌واڵ

پەنابەرێک بەهۆکارێک ڕەگەزنامەی پێ نادرێ

Xelan
بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆپیسی سویدی، پەنابەرێک دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی لە داواکردنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکە، بە هۆکارێک رەت کراوەتەوە. نادیم و یوسف، کە ساڵی ٢٠١٥ هاتووەتە سوید و لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ داوای ڕەگەزنامەی کردووە، ڕووبەڕووی دوو کێشەی جیاواز بووەتەوە. نادیمی تەمەن ٣٦ ساڵ، دوای نزیکەی دوو ساڵ چاوەڕوانی، داواکارییەکەی بەهۆی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

ئەمستەردام..کۆما یەک وەڵات نمایشی هەڵپەڕکێی کوردی دەکات

Karzan
بە بەشداریی فراوانی ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندا، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ژنانی کورد بەڕێوە چوو، تێیدا گرووپی هەڵپەڕکێی کۆما یەک وەڵات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی تابلۆی هونەری و هەڵپەڕکێی فۆلکلۆرییەوە، سەرنجی ئامادەبووانی بۆ دەوڵەمەندیی کەلەپووری فۆلکلۆریی کوردستان ڕاکێشا. ڕۆژی 11ی تشرینی یەکەمی 2026، شاری ئەمستەردام میوانداریی چالاکییەکی جەماوەریی ژنانی کوردی کرد، لە میانەی......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

راگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

Karzan
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، جێگەی داخە کە ئەم کۆڕبەندە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات. لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

لە زاخۆ بەڵگەفیلمی پێشوازیی مەرگ لەسەر شەڕی دژ بە داعش نمایش دەکرێت

Karzan
بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری لە زاخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ لقی زاخۆی سەندیکای هونەرمەندان، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ نمایشکردنی بەڵگەفیلمی (پێشوازیی مەرگ) لە دەرهێنانی نەسرین عابدین ساز دەکات، کە تیشک دەخاتە سەر ڕووداو و نەهامەتییەکانی سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش. بەپێی کارنامەیەکی ڕاگەیەندراو، چالاکییەکە  سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ی 10ی 2026، لە......