KDC

Author : Xelan

پەنابەران لەبەر برسێتی و خراپی ژیان دەناڵێنن..بزانە لە کام وڵاتەیە؟

Xelan
ئەو پەنابەرانەی لە ناوەندەکانی دیپۆرکردنەوەی وڵاتی سوید دەستبەسەرن، ناڕەزایەتیی خۆیان بەڕامبەر خواردن و مامەڵەکرد لەگەڵیان نیگەرانن و دەڵێن، کە ناوەندەکە لە گرتووخانە دەچێت. چەند پەنابەرێک لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی شاری فلینی سوید، لەبەر خراپی خواردن، برسێتی و توندترکردنەوەی یاساکانی ناوەندەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، ئەوان بۆ کەناڵێکی سویدی قسەیان لە خراپی بارودۆخیان کردووە.......

بانگەوازێک لە سەرۆک بارزانییەوە

Xelan
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تردا گەورەترە. لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە......

ئەم وڵاتە دەست بە دەرکردنی زۆرەملێی ٥ هەزار پەنابەر دەکات

Xelan
حکوومەتی قوبرس دەستی بە دەرکردنی زۆرەملێی ئەو پەنابەرە سوورییانە کردووە، کە داواکاریی پەنابەرییان بە شێوەیەکی کۆتایی ڕەت کراوەتەوە. نیکۆلاس یوانیدیس جێگری وەزیری کۆچ و پاراستنی نێودەوڵەتیی قوبرس ڕایگەیاندووە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە زیاتر لە ٥ هەزار داواکاریی پەنابەریی هاووڵاتییانی سووریی ڕەت کراوەتەوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێیان بە هاوکاریی پۆلیس دەستی......

ئەڵمانیا پلانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی گۆڕی

Xelan
ئەڵمانیا پلانی دەستبەسەر کردن و دیپۆرتکردنەوەی گۆڕیوە و بە شەواندا بەسەر پەنابەراندا دەدات و دەستبەسەریان دەکات و دیپۆرتیان دەکاتەوە. ڕاپۆرتێکی چاودێریی سەربەخۆ ئاشکرای کردووە، کە هەندێک خێزانی خاوەن منداڵ لە کاتژمێرەکانی شەودا دەستبەسەر و دیپۆرت دەکرێنەوە، هەروەها هەندێک کەس بەبێ کەلوپەل و بەڵگەنامە گرنگەکانیان دەگەڕێنرێنەوە. جێی باسە، ژمارەی ئەو کەسانەی......

بەریتانیا پرسێک لەسەر پەنابەران توندتر دەکاتەوە

Xelan
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کە چیتر پەنابەران ناتوانن دوای مانەوەی پێنج ساڵ داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکەن. وەزیری ناوخۆی بەیتانیا شەبانە مەحمود، پلانی نوێی توندکردنەوەی یاساکانی پەنابەری ڕاگەیاند؛ پەنابەران لەبری پێنج ساڵ، دەبێت ١٠ ساڵ لە بەریتانیا بمێننەوە تا مافی داواکردنی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە دەست بهێنن. بەپێی ڕێسا نوێکان،......

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان ٢٤

Xelan
بەڕێز بەڕێوەبەرایەتی، کارمەندان، ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی کوردستان ٢٤. بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی کوردستان ٢٤، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەتایبەتی بە ناوی بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و جوانترین پیرۆزباییەکانمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی، هەموو کارمەندان، ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی ئەم دامەزراوە میدیاییە بەڕێزە دەکەین. کوردستان ٢٤،......

ئەم پەنابەرانە مەترسیی مردنی پێشوەختەیان لەسەرە

Xelan
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری پزیشکی (زا لانسێت) ئاشکرای کردووە، کە ئەو پەنابەرانەی لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوەی وڵاتی ئیتالیا دان، بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیان و تەندروستی، ڕووبەڕووی مەترسیی زیاتری مردنی پێشوەختە دەبنەوە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە نەخۆشی، کێشەی دەروونی، خراپی خواردن، بەکارهێنانی زۆری دەرمان و مامەڵەی نادروستی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ پەنابەرەکان دەکات. هەروەها هەندێک پزیشکی......

ئیسماعیل کامل بەشداری کۆنفرانسێکی گرنگ دەکات

Xelan
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتیی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداری کۆنفرانسی رۆڵی دیاسپۆرای بەگشتی کرد. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی١٠ی٢٠٢٦، ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە رۆڵی گشتیی دیاسپۆرا کرد. لە کۆنفرانسەکەدا وێڕای ڕۆڵی دیاسپۆرای گشتی و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە مافی......

کۆنفیدراسیۆن کتێبێک لەسەر تاراوگە بە چاپ دەگەیەنن

Xelan
کتێبی «چیرۆکە ڕاستەقینەکانی تاراوگە» بە زمانی کوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. کتێبی «چیرۆکە ڕاستەقینەکانی تاراوگە»، لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس شاخەوان ئەکرەم دوکانی و کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ڕێکخراوی چەپک و بە پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە زمانی کوردی و ئینگلیزیی چاپ کراوە. کتێبەکە کۆمەڵێک چیرۆکی ڕاستەقینەی کەسانی تاراوگە لەخۆ دەگرێت،......

فیدراسیۆنی هۆڵەندا لەسەر پرسی پەنابەری ئەم کارەی کرد

Xelan
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا کۆبوونەوەیەکی زانیاریی لەبارەی سیاسەتی پەنابەری و داهاتووی پەنابەرانی سووریی ڕێک .خست رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا، لە ڕۆتێردام کۆبوونەوەیەکی زانیاریی لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی سیاسەتی پەنابەری لە هۆڵەندا و یەکێتیی ئەورووپا ڕێک خست. لە کۆبوونەوەکەدا مافی مانەوەی پەنابەران، بارودۆخی کوردانی......