KDC

کۆنفیدراسیۆن کتێبێک لەسەر تاراوگە بە چاپ دەگەیەنن

کتێبی «چیرۆکە ڕاستەقینەکانی تاراوگە» بە زمانی کوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

کتێبی «چیرۆکە ڕاستەقینەکانی تاراوگە»، لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس شاخەوان ئەکرەم دوکانی و کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ڕێکخراوی چەپک و بە پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە زمانی کوردی و ئینگلیزیی چاپ کراوە.

کتێبەکە کۆمەڵێک چیرۆکی ڕاستەقینەی کەسانی تاراوگە لەخۆ دەگرێت، کە باس لە ئەزموونی کۆچ، سەختییەکانی ژیان، خۆڕاگری و گەیشتن بە سەرکەوتن دەکەن. کتێبەکە بە ژمارەی سپاردنی ٢٦٥٥ی ساڵی ٢٠٢٦ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی پێ دراوە.

کتێبەکە دەگاتە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان و وەشانی ئینگلیزیش بۆ کتێبخانەکانی هۆڵەندا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە دەنێردرێت. هاوکات بڕیارە رێکخراوی چەپک، کتێبەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەم، لە مەراسیمی شەوی یەڵدا لە شاری لاهای هۆڵەندا، بەخۆڕایی دابەش بکات. هەروەها بەرنامە بۆ بڵاوکردنەوەی لە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا و مەراسیمێک لە هەولێر و سلێمانی دانراوە.

بەپێی پلانی بڵاوکەرەوە، بەرگی دووەمی کتێبەکەش، کە چیرۆکی کەسایەتییە سەرکەوتووەکان لەخۆ دەگرێت، لە بەرنامەکانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.

___

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

KDC

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

Harmn

لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

KDC