KDC

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

دەستەڵاتدارانی تورکیا، بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی ئاینی، کە ئیمام و خەتیبە، بە تۆمەتی تەحەڕووشی سێکسی بۆ سەر 10 خوێندکاری منداڵی کچ، دەستگیرکرد.

دوای لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە لە ناوەندی ئاسایش، ناوبراو بۆ دادگای دادوەری بێلیکۆڤا، بە تۆمەتی ئیستغلالکردنی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان، ئەفسەرانی پۆلیس بەڕێوەبەری خوێندنگای ئاینی مستەفا کارتلاریان بۆ نەخۆشخانەی حکوومی یونس ئیمری لە ئەسکیشیر برد و، لەوێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا و پاشان ڕەوانەی زیندان کرا.

___

نەرویج: چەندین پارتی کوردستانی بەڵێنی پاڵپشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدەن

Harmn

بەلجیکا: بازرگانێک بەڵێنی هاوکاری گەنجانی کورد بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدا

Harmn

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە پزیشکێکی کورد دەکات کە خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای بەدەستهێناوە

Karzan