KDC

Author : Xelan

شفا بارزانی سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی شاری برۆکسل کرد. شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، سەردانی دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە برۆکسل کرد و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. لە دانیشتنەکەدا جەخت لە گرنگیی پرۆژەی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کرا،......

شفا بارزانی: سینەما ئامرازێکە بۆ پاراستنی دیرۆک و ناسنامەی گەلان

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێی لە ئەڵمانیا کرد و تێیدا وتارێکی پێشکەش کرد. ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤ی٩ی٢٠٢٦، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خولی حەوتەمی فیلمی کۆبانێی لە شاری گیلزێنکیرشن-ی ئەڵمانیا کرد. شفا بارزانی لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا وتارێکی پێشکەش......

لۆردێکی بەریتانیا: بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئامەدسپۆر و تۆتنهام دەکەم

Xelan
لۆرد مۆریس گلاسمان ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا و کەسایەتییەکی ناسراوی بازنەی سیاسیی ئەو وڵاتە، بە جلوبەرگی یانەی ئامەدسپۆر دەرکەوت و پاڵپشتی خۆی بۆ یانەیەکە دەربڕی. گلاسمان رایگەیاند، کە بە دڵخۆشییەوە پشتیوانی لە ئامەدسپۆر دەکات، هاوکات لە کاتی دەرکەوتنیدا بە جلوبەرگی ئامەدسپۆر وتی: «بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئەمەدسپور و تۆتنهام......

لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵێک ساز دەکرێت

Xelan
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی کوردی، فێستیڤاڵێکی تایبەت لە شاری هێرنەی ئەڵمانیا ساز دەکەن.  ڕۆژی ١٣ی٩ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی شیرازی شاری هێرنە، فێستیڤاڵی (ژن، ڕەنگی ژیان) بە کۆمەڵێک بەرنامەی کەلتووری و هونەری ساز دەکەن. ئامانجی فێستیڤاڵەکە، کۆکردنەوەی ژنانی کورد و پیشاندانی جوانیی کەلتووری کوردی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی......

جیهان موسلیم بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرێکی ئەڵمانیای کرد

Xelan
سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا ساز کرابوو. رێکەوتی ٣١ی٨ ٢٠٢٦، جیهان موسلیم سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە لایپزیگ، بەشداریی کۆبوونەوەی «Mitreden. Mit Bas» کرد، کە لە شاری دڕێسدن بەڕێوە چوو، تێیدا باربێل باس وەزیری فیدراڵی کار......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا کرد

Xelan
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، لە دیدارێکیاندا لەگەڵ نوێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، نیگەرانی و داواکارییەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیاندە وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا. شاسوار بیلال بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، دیدارێکی لەگەڵ سیمۆ ڕیستۆڵاینێن (Simo Ristolainen) ئەندامی یەکەی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست......

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی رێوڕەسمێکی تایبەت بە ئەنفالی کرد

Xelan
نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کوردستانی کرد، کە تێیدا وێڕای چەندان وتار، فیلمێکی دۆکۆمێنتاریش لەسەر ئەو تاوانە پێشکەش کرا. رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی٨ی ٢٠٢٦، شوکری بەرواری وەک نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری لە یادی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد لە هۆڵەندا کرد، کە لەلایەن KG......

نوێنەرانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەشدارییان لە کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵەیەکی کوردی کرد

Xelan
نوێنەرانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نوێی کۆمەڵەی (ASO)یان لە هێرنێی ئەڵمانیا کرد. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی٨ی٢٠٢٦، هەریەکە لە خاتوو لەیلا دیوبەند ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مامۆستا نادر دۆغاتی سکرتێری کۆمیتەی گشتیی کۆنفیدراسیون بە نوێنەرایەتیی د. ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە......

کۆنفیدراسیۆن لەسەر بەشداریی کوردان لە هەڵبژاردنی سوید پانێڵێکی بەڕێوە برد

Xelan
بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پانێڵێک بە مەبەستی بەشداریکردنی کوردانی نیشتەجێی سوید بۆ هەڵژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتە ساز کرد، کە تێیدا چەند کاندیدێکی کورد لەسەر لیستی پارتە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەش تێیدا بەشدار بوون. ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦ لە شاری ستۆکهۆڵم بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......

کتێبێکی گرنگ لەسەر کورد بڵاو دەکرێتەوە

Xelan
ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. کۆڵینەوە لە کوردانی ئێرانی و کلدانییە باکوورییە هاوڕەچەڵەکەکانیان (٣ بەرگ) ٥٢٣ لاپەڕە، نووسەر پیۆتەر لێرخ پێشەکی: د. جەبار قادر وەرگێڕ: مەنسوور سدقی پیۆتەر ئیڤانۆڤیچ لێرخ، لە مێژووی کوردناسی و کوردۆلۆجی زانستیدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە. بەرهەمە ناسراوەکەی بەناونیشانی “کۆڵینەوە لە کوردانی ئێرانی و......