بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆپیسی سویدی، پەنابەرێک دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی لە داواکردنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکە، بە هۆکارێک رەت کراوەتەوە.
نادیم و یوسف، کە ساڵی ٢٠١٥ هاتووەتە سوید و لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ داوای ڕەگەزنامەی کردووە، ڕووبەڕووی دوو کێشەی جیاواز بووەتەوە.
نادیمی تەمەن ٣٦ ساڵ، دوای نزیکەی دوو ساڵ چاوەڕوانی، داواکارییەکەی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی فێربوونی زمانی سویدی ڕەت کرایەوە. ئەو دەڵێت: بەهۆی کارکردن بۆ دابینکردنی مەرجەکانی مانەوەی هەمیشەیی و هێنانی خێزانەکەی، نەیتوانیوە خوێندنی زمان تەواو بکات.
لە بەرانبەردا، یوسف محەمەد، کە لە مالمۆ یاریدەدەری پەرستارە، دەڵێت، هەموو مەرجەکانی دیکەی پڕ کردووەتەوە، بەڵام چاوەڕێی دەرفەتی بەشداری لە تاقیکردنەوەی زانیاریی کۆمەڵایەتیی سویدییە و هێشتا کاتی تاقیکردنەوەی داهاتووی بۆ دیاری نەکراوە.
ئەنجوومەنی زانکۆ و کۆلێژەکانی سوید (UHR)، پێشنیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خوێندنەوە و قسەکردنی زمانی سویدی بۆ پاییزی ٢٠٢٩ کردووە.
بەپێی دەزگای کۆچی سویدی، دواخستنی تاقیکردنەوەکان بە واتای هەڵوەشاندنەوەی مەرجی نەزانینی زمان نییە و داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکە، بەگوێرەی یاساکانی کارپێکراو بەردەوام دەبن، یەکێ لە خاڵەکان زانینی زمانی سویدییە.
هەروەها سوید لە ئابی ٢٠٢٦ تاقیکردنەوەیەکی تاقیکاریی زانیاریی کۆمەڵایەتیی ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا کاتی خولی داهاتووی ئەم تاقیکردنەوەیە ڕانەگەیەنراوە.

