KDC

فەرەنسا ئەم کارە بۆ کۆچبەران دەکات

شارەوانیی لیۆنی فەڕەنسا بڕیاری داوە، کە ناوەندێکی کاتی بۆ نیشتەجێکردنی چەندان کۆچبەری تەمەن بچووک، کە چەندان مانگە لەناو چادر و لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین، بکاتەوە.

ناوەندەکە لە بینای پێشووی «فافڤر» دەکرێتەوە و شوێنی ١٣٠ کۆچبەری تێدا دەبێتەوە، جگە لە نیشتەجێ کردن، خزمەتگوزاریی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ کۆچبەرەکان دابین دەکات، تا دادگا بڕیار لەسەر تەمەنیان بدات و دیاری بکرێت، کە شایستەی پاراستنی منداڵانن یان نا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان نیگەرانن لە چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی دیکە، کە کۆچبەری دیکەیان تێدا دەژین، چونکە چەندان شوێنی چادرگەی کۆچبەران لە ناوچەکەدا لە مەترسیی داخستن دان، بۆیە دەیان کۆچبەر ڕووبەڕووی بێ‌ شوێنی دەبنەوە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، تووشی دۆخێکی قورس دەبنەوە.

___

بۆکسەرێکی کوردی کازاخستان ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد.

Harmn

ئەورووپا هەوڵەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران چڕتر دەکاتەوە

Karzan

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەڵمانیا و بانگەوازێک ئاراستەی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn