KDC

فیدراسیۆنی هۆڵەندا بەشداری چالاکییەکیان کرد

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە شانازییەوە لە هەفتەی مۆدەی هۆڵەندا بەشدار دەبێت

 

بە سەرپەرشتی خاتوو رەیحان سەعید بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە ڕێگەی دامەزراوەی Stichting Rihanna، لە هەفتەی مۆدەی هۆڵەندا لە شاری ئۆترێخت بەشدار دەبن.

ئەم بۆنەیە لە ٢١ تا ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ بەڕێوە دەچێت و دەرفەتێکە بۆ ناساندنی کەلتوور و میراتی کوردی و بەهێزکردنی ئامادەبوونی کورد لە چالاکییە کەلتووری و هونەرییەکانی ئەورووپادا.

لە چوارچێوەی ئەم بەشدارییەدا، جلوبەرگی کوردی و جوانییەکانی کەلتووریکوردی دەخرێنە ڕوو، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی هۆڵەندی لە نزیکەوە لە دەوڵەمەندی و تایبەتمەندییەکانی کەلتووریی کوردی ئاشنا ببێت.

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئامادەبوونی دامەزراوە کوردییەکان لە بۆنە ئەورووپییەکاندا ڕۆڵێکی گرنگ لە بەهێزی پەیوەندیی نێوان کورد و کۆمەڵگەی هۆڵەندی و ئاڵوگۆڕی کەلتووری و دروستکردنی پردی تێگەیشتن لەنێوان گەلاندا دەگێڕێت.

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی–هۆڵەندا، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ناساندنی ناسنامە و میراتی کوردی و بەهێزکردنی بەشداریی کورد لە ژیانی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی ئەورووپادا.

ناسنامەی کوردی، شانازیی ئێمەیە؛ میراتی کوردی، پردی پەیوەندیمانە؛ کەلتوور، زمانی هاوبەشی نێوان گەلانە.

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد 

KDC

راگەیانراوی کۆتایی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچونی پارتی دەکەن

Harmn