ئەڵمانیا پلانی دەستبەسەر کردن و دیپۆرتکردنەوەی گۆڕیوە و بە شەواندا بەسەر پەنابەراندا دەدات و دەستبەسەریان دەکات و دیپۆرتیان دەکاتەوە.
ڕاپۆرتێکی چاودێریی سەربەخۆ ئاشکرای کردووە، کە هەندێک خێزانی خاوەن منداڵ لە کاتژمێرەکانی شەودا دەستبەسەر و دیپۆرت دەکرێنەوە، هەروەها هەندێک کەس بەبێ کەلوپەل و بەڵگەنامە گرنگەکانیان دەگەڕێنرێنەوە.
جێی باسە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەرلین–براندنبورگ لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت کراون، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە ١٥٪ زیاد بووە و گەیشتووەتە ٢٥٩١ کەس.

