KDC

ئەمەریکا هۆشداری بە دیپلۆماتکاران و هاوڵاتیانی دەدات

واشنتن داوا لە خێزانی دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا دەکات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن و، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕوسیا بە دوور بگرن.

لە سەر و بەندی زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا، ئەمەریکا داوای لە خێزانی دیپلۆماتکارانی دەکات، کە کیڤ بە جێبهێڵین، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات، خۆیان لە گەشتکردن بۆ رووسیا بە دوور بگرن،
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، فەرمانی کردووە بە خێرایی خێزانی دیپلۆماتکەران و کارمەندە ناپێویستەکان و هاوڵاتیانی، کیف بە ڕێگای فرۆکە، یا هەر هۆکارێکی دیکەی گواستنەوە بەجێبهێڵن و، پەلە بکەن لە بە جێهێشتنی ئۆکرانیا.

لەمبارەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەوان باوەڕیان وایە، کە داگیرکاری ڕووسیا لە لە هەر ساتێکدا دەکرێت ڕووبدات، لە ئەگەری ڕوودانی سیناریۆیەکی لەو شێوەیە، ئەمەریکا هاوڵاتیانی بۆ ڕۆیشتن ئاگادر دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هێشتا کراوەیە و کارەکانی کریستینا کوڤین، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا، وەک خۆیان دەبن.

سۆران حەسەن

___

هۆڵەندا: شاندی باڵای کۆنفیدراسیۆن زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ فیدراسیۆن و پلاتفۆڕم سازدا

nusar1

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

nusar1

ئەڵمانیا: بەچەقۆ هێرش کراوەتە سەر سەنتەری کامپی پێشوازی لە پەنابەران ، کوژراو و بریندار هەیە

nusar1