KDC

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی قاچاخی یەخت و سزادانی 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکدا

دەستەڵاتدارانی یۆنان، دەڵێن پۆلیسی ئەوروپا تۆڕێکی تاوانکاری هەڵوەشاندۆتەوە، کە کۆچبەرانیان لە تورکیاوە گواستەوە بۆ ئیتالیا، لە حاڵەتێکی دیکەدا قاچاخچییەکی ڤێتنامییان بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، ئەوەش بە هۆی کوشتنی کۆچبەرانەوە.

بەرپرسانی ئاسایشی یۆنان، دەڵێن پۆلیسی ئەوروپا تۆڕێکی تاوانکاری هەڵوەشاندۆتەوە، کە سەدان ملیۆن یۆرۆیان لە ڕێگەی قاچاخچێتی کۆچبەرانی تورکیاوە بۆ ئیتالیا بە یەخت پەیدا کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی UNHCR، یۆنان و ئیتالیا لە ساڵی 2015ەوە لەسەر قەیرانی کۆچبەران بۆ ئەوروپادا، لە ڕیزی پێشەوە بوون، هاوکات لە ساڵی 2020ەوە، زۆربەی کۆچبەران و پەنابەران لە تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ دوورگەکانی یۆنانی و، لە ساڵی 2020ەوە کۆچبەرێکی زۆر لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتالیا.

پۆلیسی یۆنان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هەندێک لە یەختەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای یۆنانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و، ئەو گرووپە قاچاخچیانەی کە لە تورکیا نیشتەجێن نناردوویانن و مەشقیان پێ کردوون، کە زۆربەیان خەڵکی ئۆکرانیان.

لە فایلێکی دیکەدا، دادوەری بەلجیکی، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ڤێتنامییەک و بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ وەک سزا بەسەردا سەپاند، ئەوەش بە هۆی کوشتنی 39 کۆچبەر لە 2019دا.

لە تشرینی یەکەمی 2019، 39 تەرمی کۆچبەرانی ڤێتنامی لە نزیک لەندەن لە بارهەڵگرێکی زێبرۆگ دۆزرانەوە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست، کە کۆچبەرەکان لە باکوری فەرەنساوە گواستراونەتەوە و لە بەندەری زیبرۆگی بەلجیکیەوە پەڕینەوە.

قوربانییەکان بەهۆی خنکان و پلەی گەرمی بەرزەوە لە ئەنجامی گەرما و نەبوونی ئۆکسجین، لە نێو بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو، ژمارەیەک لە قوربانیانی ئەو تراژیدیایە، لە ناوچەیەکی هەژاری نێوەندی ڤێتنامەوە کۆچیان کردبوو، کە تێیدا خێزانەکان بە هەزاران دۆلار قەرز دەکەن، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە ڕێگەی تۆڕەکانی قاچاخەوە بنێرنە بەریتانیا.

کۆی گشتی 23 کەس کە زۆربەیان ڤێتنامی، یا بەلجیکی ڕەسەنی ڤێتنامی بوون، لە کانوونی یەکەمی 2021دا لە دادگای تاوانی برۆکس دادگایی کران.

___

زانیاری نوێ لەسەر دابینکردنی مووچەی پەنابەرانی یۆنان

KDC

ئەمەریکا: ساڵی 2021 ڕێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەر کردووە، کە بچنە نێو خاکەکەیەوە

nusar1

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1