KDC

ئەڵمانیا:راسیستێک سزا دەدرێت

دادگای فیدڕاڵی دادی ئەڵمانیا سزای 8 ساڵ و سێ مانگی زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارێکی پێشووی حزبی ڕاستڕەودا سەپاند، کە ئاگری لە هۆڵێکی وەرزشی بەردابوو و بڕیاربووە چەندین پەنابەری تێدا نیشتەجێبکرێت.

ئەو کەسە مایک شنایدەرە و لە شاری ناونی براندنبێرگ ئاگری لەو هۆڵە وەرزشییەی ئەو شارە بەرداوە، کە نیاز هەبووە 150 پەنابەری تێدا نیشتەجێ بکرێت، دادگای فیدراڵی داد لە کارلسروه، سزای 8 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی لەلایەن دادگای هەرێمی پۆتسدامەوە بەسەردا سەپێندرا و، داواکاری تاوانباریش بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگا، رەت کراوەتەوە.

بە گوێرەی دۆزینەوەکانی دادگای شاری ناون، تۆمەتبارەکە مایک شنایدەر، یەکێک بووە لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی راسیست و، بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەر بە پارتی ڕاستڕەوی ئێن پی دی راسیست بووە.

جێگەی باسە، لە شەوی 24-25ی ئاب، مایک شنایدەر ئاگری لە هۆڵە وەرزشییەکە بەرداوە، کە بڕیار بووە بە شێوەیەکی کاتی، نزیکەی 150 پەنابەری تێدا نیشتەجێ بکرێن، هۆڵەکە بە تەواوی سوتێنرا و تێچووی ئاوەدانکردنەوەکەی 3.9 ملیۆن یۆرۆ بوو.

___

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

nusar1

هاوکارییە سەربازییەکانی سوید گەیشتە ئۆکرانیا

nusar1

سەرۆکی دوو دامەزراوەی ئاسمانی دان بە بوونی ژیان و فڕینی تەنە نامۆکان لەسەر هەسارەکانی دیکە دەنێن

KDC
KDC

FREE
VIEW