KDC

شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوو لە ئەمەریکا دەکات

زانایانی کەشناسی ئەمەریکا، هۆشداریان لە شەپۆلێکی سەرمای بەهێزدا، کە ڕوو لە ئەمەریکا دەکات، لەوانەیە چەندین ناوچە بەو هۆیەوە، پچڕانی هێڵەکانی کارەبا درووست ببێت و، لە هەندێک ناوچە بەفرێکی زۆر و سەرما و بەستەڵەکێکی بەهێز دەبێت.

هەروەها سەرۆکی پێنج هەرێمی ئەمەریکا، کە ڤێرجینا و نیۆرکی تێدایە، باری نائاسایان ڕاگەیاندووە و، هۆشداریان لە پچڕانی هێڵەکانی کارەبا و ناڕێکی لە گەشتی هاووڵاتیان دا.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرما بەهێزە، کە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی ئەمەریکای گرتووەتەوە، 5000 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوە و، بە تەنیا لە نیۆرک زیاتر لە 600 گەشتی فڕۆکە ڕاگیراون، هاوکات هۆشداری لە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی زیاتردا گەر پێویست بێت.
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو، شەپۆلێکی بەهێزی سەرما ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد، کە کوردستانیشی گرتەوە و، لە هەندێک ناوچە بەفرێکی زۆر باری و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر سەدی نزمبوونەوە.

سۆران حەسەن

___

ڕوسیا یەکەم ئەفسەری هەواڵگری لە شەڕی ئۆکرانیا لەدەستدا

nusar1

هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی کابووڵ، ئەڵمانیا و ئەمەریکا وەڵام دەدەنەوە

KDC

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

KDC