KDC

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات هێز بە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە

بۆریس جۆنسن سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، پێشنیاز دەكات بۆ هاوپەیمانی ناتۆ هێز و چەك و كەشتی و فڕۆكەی جەنگی لە ئەوروپا بڵاوبکەنەوە، ئەوەش بۆ كاردانەوە و نیشاندان بەرانبەر پەرەسەندنی دووژمنكاری رووسیا دژ بە ئۆكرانیا.

جۆنسن لە راگەیەندراوێكدا، دەڵێ: كۆمەڵێك رێوشوێن پێویستن وەك پەیامێك بۆ كریملن، كە لێبووردە نابن بەرانبەر تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە، هەمیشە لە پاڵ ناتۆدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی رووسیا رادەوەستن.

رووسیا دەیان هەزار سەربازی لەسەر سنوورەكانی ئۆكرانیا بڵاوەپێكردووە، ئەمە مەترسی داگیركردنی ئەو دەوڵەتەی دروستكردووە.

حكوومەتی مۆسكۆ، رەتیدەكاتەوە پلانی داگیركردنی ئۆكرانیای هەبێت، بەڵام پێدادەگرێت لە گرەنتی ئاسایشی رووسیا، لەوانە نەچوونی ئۆكرانیا بۆ نێو هاوپەیمانی ناتۆ.

___

هاوڕێی باش گەوهەرە

Harmn

پۆلیسی ئەلبانیا ،ئیتالیا و یۆنان 29 گومانلێکراویان لە باندی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە

Harmn

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی کە نێوان کۆنگرەی هەولێر و ئێستادا

Harmn