KDC

ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق دەکات

دەووروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان دەکرێن و، ئاژانسی ئەو وڵاتەش دەڵێ لە لایەن بەرگری دژە موشەکی وڵاتەکەیەوە هەندێ لە موشەکەکان پێکراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاژانسی دەنگو باسی سوریا، (سانا)، بڵاویکردەوە کە هێزەکانی بەرگری دژە موشەک بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان لە دەووروبەری دیمەشقی پایتەخت داوەتەوە، هەندێک لە موشەکەکان پێکراون زەرەروزیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکرد.

جێی باسە هێرشی فڕۆکە و موشەکەکانی ئیسرائیل ناو بە ناو پێگە سەربازییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و پێگەی سەربازی ڕژێمی سوریا بۆردوومان دەکەن.

سۆران حەسەن

___

هۆڵەندا: لەخۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانیان ، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئدریس کۆبووەوە

Harmn

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

KDC