KDC

تورکیا :12کۆچبەر لە سەرمادا رەقبوونەتەوە

وەزیری ناخۆی تورکیا سلێمان ساویلۆ ڕاگەیاند: کە 12 کۆچبەر لە سنووری یۆنان رەقبونەتەوە،پاش ئەوەی پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان دیپۆرتیان کردوونەتەوە

سایتی یۆرۆ نیوز بڵاوکردەوە ،کە ساویلۆ لە توویتەرێکدا کە وێنەی چەند کۆچەبەرێک ناروون پیشان دەدات بڵاوکردۆتەوە، کە لە کۆی 22 کۆچبەر 12 یان رەقبوونەتەوە دوای ئەوەی پاسەوانانی سنووری یۆنان دیپۆرتیان کردوونەتەوە
بەپێی ڕاگەیندراوی نووسیگەی پارێزگایی ئەو هەرێمە تەرمی 11 کۆچبەر،کەلەسەرمادا رەقبونەتەوە و کۆچبەرێکیان گیانی تیامابوو بەڵام پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە

جێی باسە کۆچبەرێکی زۆر تورکیا وەک دەروازەیەک بۆ پەرینەوە بۆ نا خاکی یەکێتی ئەوروپا بەکاردەهێنن ،کە نزیکەی 5ملیۆن پەنابەر و کۆچبەر لە تورکیا دا هەیە

سۆران حەسەن

___

شفا بارزانی لەگەڵ دامەزراوەی جیهانی ئاشتیی کۆبووەوە

Harmn

بەرنامەی ناوکی ئێران :-نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانی ڕێکەوتنەکانی پێشووە

KDC

پەیامێک لە ھاوڕێکی دکتۆر شاھینەوە بۆ کۆمەڵگای کوردی

KDC