KDC

بنەماڵەی عومەر ئاغای سالاری سوپاسنامەیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەن

بابەکر سالاری بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی عومەر سالاری، لە رێی ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن، کە لە رێی تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بازانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی سەرۆکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان کردووە.

بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو حاجی عومەر ئاغای سالاری، زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین، کە لە رێگای کاک تاهیر هەورامی، بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە تەلەفۆن لە هەولێرەوە، پرسە و سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی پێڕاگەیاندین، ئەوەش بوو بە مایەی سەبووری بنەماڵەکەمان.
هەر وەها لە رێگای ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی و حیزبی و دەوڵەتی و، هەموو خەڵکی سەردەشت و ئالان و پشدەر و، هەموو کوردستانیان دەکەین، کە بەشداری پرسە و سەرە خۆشیەکەمان بوون، هەروەها سوپاسی بەشی راگەیاندنی رەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەین، بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو سوپاسنامەیە.

بە سوپاسی بێ پایانەوە
بابەکر سالاری

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێک لەسەر سەرچاوە و هزری توندڕەوی ساز دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆبانێ کۆبوونەوە 

KDC

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW