KDC

دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری دا ،کە ئەردۆگان قەرەبووی دەمیرتاش بکاتەوە

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەسەر ئەو نادادییەی بەرانبەر بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە كردوویەتی، بڕی 31 هەزار و 900 یۆرۆی بە ئەردۆغان ژماردووە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، كە توركیا ئەندامە تێیدا، دوو جار داوای لە توركیا كرد دەمیرتاش ئازاد بكات، چونكە ئەو بەڵگانەی بۆ دەستگیركردنی دەمیرتاش خراونەتەڕوو، وەك پێویست نین، بۆیە دادگا داوای لە توركیا كرد دەستبەجێ ئازادی بكا، لە بەرانبەردا ئەردۆغان رایگەیاند، ئەوان ئەو دادگایە ناناسن و، دادگای خۆیان هەیە و دەبێت رێز لە دادگاكانی توركیا بگیرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست چەند رۆژنامەنووسێكی توركیا كەوتوون، ئەردۆغان بڕی 31 هەزار و 900 یۆرۆی وەك قەرەبوو داوەتە دەمیرتاش، ئەمەش لەسەر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بووە.

ئەردۆغان، بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش، دەڵێت دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ناناسم، بەڵام بۆ ژماردنی پارە و قەرەبووكردنەوەی دەمیرتاش، پارەكەی رادەست دەكا، ئەمەش پرسیاری لای میدیای توركیا دروستكردووە.

___

بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ، ناوەندی ڕەوەندی کوردی پەیامێک ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا کرد

Xelan

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کرد

Harmn