KDC

کچە کوردێکی تەمەن 18 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی پاوە، سزای بەندکران و هەروەها سێ ساڵ بێبەش بوون لە مافی چوونە دەرەوەی وڵاتی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕویا محیەدینی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی پاوە، لەلایەن دادگای شۆڕشی شارەکەوە، سزای یەک ساڵ بەندکران و هەروەها بێبەشبوون لە مافی چوونە دەرەوەی وڵاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی محیەدینی، ئەو سزایە بە سەرۆکایەتی دادوەر یەعقووب حەبیبی شەمس و، بە تۆمەتی ئەندامێتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، حدک بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

رێکخراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە پڕۆسەی پێڕاگەیشتنی دادوەری لە دۆسیەی ڕۆیا محیەدینی، بە بێ ڕەچاوکردنی لانی کەمی مافەکانی تۆمەتبارێک بووە و، تەنانەت مافی هەبوونی پارێزەریشی نەبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕویا محیەدینی، هاوینی ڕابردوو دوای پێنج مانگ ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەو حیزبە جیا بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی و، لەسەر سنووری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و، بۆ ماوەی یەک هەفتە، هەموو ڕۆژێک خۆی بە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە پێشانداوە

___

دیدارێک لەگەڵ سەرۆك وئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی كوردانی ڕوسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو

KDC

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1

مەترسیدارترین ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا

KDC
KDC

FREE
VIEW