KDC

کوردانی شارێکی باکووری کوردستان داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی ئۆردۆگان دەکەن

شاری یوکسەکۆڤای باکووری کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن، ئەوەش بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا، هاوکات لە ساڵی نوێدا، زۆرێک لە شارەکانی تورکیا خۆپیشاندانی توڕەییان ئەنجامداوە.

لە شاری یوکسەکۆڤای پارێزگای هەکاری باکووری تورکیا، هەزاران هاووڵاتی ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر دوایین بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا.

جەماوەرەکە بەرەوخوار شەقامی نەدیم زیدان بەڕێکەوتن و، بە درووشمی “دزی هەیە”، “دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت”یان گوتووەتەوە، هەتا گەیشتوونەتە فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای شارەکە.

هەروەها دوێنێش، شاری ئاگریی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

جێی باسە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هاووڵاتیان کاردانەوەیان لەسەر پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نرخی کارەبا و سوتەمەنی و بەرهەمە خۆراکییەکان، کە بەرزبوونەتەوە، هەبووە و رووی رەخنەکانیشیان ئاڕاستەی حکوومەتەکەی ئەردۆغان دەکەن

___

بە ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێک لەسەر پڕۆژەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

شاندێکی پارتی کۆماری تورکیا سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

کۆمەڵەی ئاشتیی رێزلێنانی بەخشییە چەندان قوتابیی کورد

Xelan