KDC

عێراق گرێبەستی کردووە بۆ هەڵکەندنی 96 بیری نوێی نەوت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵکەندنی 96 بیری نوێ لە کێڵگەی رۆژئاوای (قورنە1) گرێبەستیان واژۆ کردووە.

 
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت سەرپەرشتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی کردووە، کە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە سەر بە وەزارەت و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و کۆمپانیای شلەمبرجەر لایەنی بەڵێندەر ئەنجام دراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، ئەو گرێبەستانە هاوکار دەبن، بۆ زیادکردنی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە پێنج ساڵی داهاتوودا، ئەوەش پێگەی کێڵگەکە بەهێزە دەکات و 600 دەرفەتی کار بۆ گەنجانی ناوچەکە فەراهەم دەکات.

کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی ئێستای کێڵگەکە 380 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و توانای کێڵگەکە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، هەروەها بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە دەگاتە 150 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کێڵگەی قورنە1 یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی لە پارێزگای بەسرە و لە کێڵگەی رومێلەی باکوورەوە درێژ بووەتەوە.

___

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن

Harmn

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی

Harmn

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی گەورەترین سەیرانی هاوینە لە هۆڵەندا ساز دەکات

Karzan