KDC

حکومەتی هەرێمی کورستان کار لەسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ سنورری تورکیا دەکات

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، گرێبەستێکی بۆ راکێشانی بۆڕییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و بۆرییەکی دیکەی 52 ئینجیش لە هەولێرەوە بۆ دهۆک ئەنجام داوە، بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت، تا بۆری گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری تورکیا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئیراک ئۆیل ریپۆرت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 12ی ساڵی 2021، گرێبەستێکی لەگەڵ کارگرووپ کردووە، بە مەبەستی راکێشانی بۆرییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر، وە بۆرییەکی دیکەی 52 ئینجیش، لە هەولێرەوە بۆ دهۆک، بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت، تا بۆری غازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، هەر بە گوێرەی گرێبەستەكەش، ماوەیەكە دامەزراندنی ئەو بۆرییانە دەستی پێکردووە و، پێشبنینی دەکرێت لە ماوەی 16 مانگدا تەواوبکرێت

___

کۆنفراسی ئاشتی پێکەوەژیان لە چوارچێوەی دەستوری ئێراق و چەند دیدارێکی ڕۆژنامەوانی

nusar1

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW