KDC

ئەڵمانیا: ژمارەی پەناخوازان بەرز دەبێتەوە

40 هەزار کەس کە مافی پەنابەرییان لە یۆنان وەرگرتووە، رۆیشتوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی مانەوەیان کردووە، لە کاتێکدا بە گوێرەی یاسای دبلن، هەر پەنابەرێک لە یەکەم وڵاتی ئەندامدا داوای مافی پەنابەری کرد، بۆی نییە لە وڵاتێکی دیکە داوای مافی پەنابەری بکاتەوە.

ئۆفیسی فیدراڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار کەس چاوەڕێی داواکارییەکانی پەنابەری دەکەن، کە پێشتر لە یۆنان پارێزراو بوون، ئۆفیسەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە کۆی گشتی ڕێککارەکانی پەنابەری هێشتا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و، تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمیش 112,928 کەیسی داواکاری پەنابەری لە ئەڵمانیا هەبوون.

ئۆفیسەکە ڕایگەیاند، کە نزیکەی 41,000 لەو داواکاریانە لەلایەن ئەو کەسانەوە پێشکەش کراون، کە تێبینیان هەیە ئەوان لە یۆنان مافی پەنابەرییان پێدراوە، وە ڕێگەشیان پێدراوە گەشت بۆ وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بکەن، بەڵام ئەوان ئەوەیان قۆستووەتەوە و گەشتیان بۆ ئەڵمانیا کردووە و جارێکی دیکە داوای پەنابەرییان کردووە.

___

ئەو تەمەنەی زیاتر توشی ئۆمیکرۆن دەبن ئاشکرا کرا

nusar1

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی رۆژی جيهانيى پەنابەرانە

KDC

موسڵمانانی سوید دژی یاسای LVUن،ئەو وڵاتە بەدژە موسڵمان ناو دەبەن

nusar1