KDC

کوردێکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 5 ساڵی بەسەردا دەسەپێنرێت

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەر کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستگیرکرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوار شەممە، سۆران شەریفی، چالاکوانی خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی نێوەندی بۆکان کراوە.

سۆران شەریفی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، کۆتایی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە و، بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی، سەرجەم سزای 7 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
بە گوێرەی ئەو سزایە، سۆران شەریفی بە تۆمەتی ئەندامیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سزای 5 ساڵ بەندکران و، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ئێران، سزای 2 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا، کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا، واتە سزای 5 ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

___

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC

ڕوسیا فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی ڕۆژئاوای لە ئۆکرانیا خستەخوارەوە

nusar1

وڵاتانی کەنداو متمانەیان بە ئەمەریکا نەماوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW