KDC

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

شاری بریندیسی ئیتالی، دەستپێشخەرییەکی بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی کە گرێبەستی دامەزراندنێکی ئاساییان هەیە ئەنجام دەدا، کە خانووی پارێزراو و ناسراو بدۆزنەوە، دەسپێشخەریەکە کە ناوی HOMEWAYیە، ئامانج لێی ئەوەیە پەنابەران بتوانن پەیوەندی بە خاوەن موڵکەکان بکەن و، دووربکەونەوە لە ئیستغلالکردن.

شاری بریندیسی سەر بە پارێزگای پولیای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیتالیایە، دەستپێشخەرییەکی بە مەبەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی بیانی و، بەتایبەتی ئەو پەنابەرانە ڕاگەیاند، کە گرێبەستی دامەزراندنێکی ئاساییان هەیە و، بە دوای خانووبەرەدا دەگەڕێن، ئەمەش لە ڕێگەی بەستنەوەی ڕاستەوخۆیان بە خاوەنی شوقەکان.

پڕۆژەی HOMEWAY، “ڕێگای ماڵەوە”، ئامانجی ئەوەیە، کە ئامرازێک دابین بکات بۆ گەڕان بە دوای خانووبەرەی پارێزراو و ناسراوەکان لە ناوچەکەدا، بۆ کەسانی بیانی کە گرێبەستی دامەزراندنێکی ئاسایییان هەیە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەمە زامنی سەربەخۆیی کۆمەڵایەتی و ئابووریان و خاوەن موڵکەکانیان دەکات، پڕۆژەکە پشتگیری و مسۆگەری زیاتر و چەندین هاندەریان بۆ دابین دەکات

___

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

Harmn

بۆچوونی گولبەن ئازاد قەرەداغی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC