KDC

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی، ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیکردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری مانچستەر یونایتد، لە هاوینی داهاتوودا ڕیزی یانەکەی بە جێدەهێڵێت.

ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی دوو وەرز گەڕایەوە مانچستەر یونایتد، ئەوەش دوای ئەوەی هاوینی 2009 بۆ ڕیاڵ مەدرید و لەوێشەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس لە ساڵی 2018دا بەڕێکەوت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، ڕۆناڵدۆ بە هاوڕێ نزیکەکانی گوتووە، کە لە هاوینی داهاتوودا بیر لە کۆتایی هێنان بە ئەزموونەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد دهێنێت، ڕۆناڵدۆ لەوە تێدەگات کە دەبێت زیاتر کاربکات بۆ مانەوەی گونجاو، بەڵام لە هاویندا هەوڵدەدات بڕوات، ئەگەر دۆخەکەی نەگۆڕێت، یانەکەش ئەوەی دووپاتکردەوە، کە ڕۆناڵدۆ قبوڵی ناکات ببێتە جێگرەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، لەم تەمەنەدا، دانانی مانچستەر یونایتد لەسەر مێزی پریمەرلیگ، زۆر گرینگ دەبێت بۆ چارەنووسی ڕۆناڵدۆ و، ئەگەر نەتوانن بۆ خولی چامپیۆنس لیگی داهاتوو سەربکەون، ئەوا دوا گەشتی دۆن دەبێت لە مان یونایتد.

___

ناوەندی بەلجیکا سەردانی ئینستیتوتی کوردی لە برۆکسل دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرلین کۆدەکاتەوە

nusar1

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

nusar1