KDC

وڵاتانی جی 7هەڕەشە لە ڕووسیا دەکەن

باڵوێزخانەی بەریتانیا لە ڕووسیا ڕایگەیاند، کە وڵاتانی جی 7 ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا، ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا.

ڕاگەیەندراوێک لەسەر ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ڕووسیا بڵاوکراوەتەوە و، تێیدا هاتووە، یەکەمین کاری ئێمە ئەوەیە کە پشتگیری لە هەوڵەکان بکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان. هەر هێرشێکی نوێی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بە وەڵامێکی خێرا و هاوئاهەنگ و یەکلاکەرەوە دەدرێتەوە و، سزاکان ئەنجامێکی دوور و خێرایان بۆ ئابووری ڕووسیا دەبێت.

وەزیرانی دارایی جی 7، بەبیریان هێنایەوە کە ئۆکرانیا لە ژێر ڕێککەوتنی دارایی یەدەگی ساڵی 2020دا پاڵپشتی دارایی گەورەی بۆ دابین کراوە، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەکان.

لە ساڵی 2014ەوە، کۆی هاوکارییە دوولایەنە و هەمەلایەنەکانی ئابووری بۆ ئۆکرانیا، 48 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

___

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە

Harmn

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

Harmn

بەردەوان گۆڕین لە چەمکی هاوڵاتیبوون

Harmn