KDC

ئۆکرانیا :ڕووسیا لە پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومییەوەیە

کاربەدەستانی ئۆکرانیا، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە لە پشت ئەو هێرشە ئەلکترۆنیانەن ڕۆژی سێشەممە کرانە سەر وەزارەتی بەرگری و دووبانکی حکومی.

بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند سوودمەندی یەکەم لە هێرشە ئەلکترۆنیەکانی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومی وڵاتی ڕووسیایە.

هەروەها هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردبوو، کە ئەو جۆرە کردەوانە پێش هێرشی داگیرکاری ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دەبێت.

بەڵام گوتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ، ڕەتی کردەوە کە مۆسکۆ هیچ ڕۆڵێکی لەو هێرشە ئەلکترۆنیانە هەبێت و ڕایگەیاند: وەک چاوەڕوان دەکرا ئۆکرانیا بەردەوام بۆ هەموو شتێک ڕووسیا تاوانبار دەکات و، پشت بە هەواڵگری ناڕاست دەبەسەتێت.

جێی باسە، بانکی ناوەندی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دوای ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە، توانرا بە گوێرەی ڕێنماییەکان سەرکەون بەسەریدا و، ئەو بانکانەی هێرشیان کرابووە سەر، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ کاری ئاسایی خۆیان.

سۆران حەسەن

___

لە بازەڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووە ،87 دۆلاری تێپەڕاند

Harmn

بەریتانیا:440 کۆچبەری نوێ لە ڕێی دەریاوە خۆیان گەیاندۆتە کەنارەکانی ئینگلیز

Harmn

بەریتانیا “چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەندەن”

KDC