KDC

ڕووسیا جێگیری باڵوێزی ئەمەریکای لە مۆسکۆ دەرکرد

گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ئەمەریکا، بارت گۆرمانی بەرپرسی دووەمی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ و، ئەندامی ناوەندی دەستەی بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەکە، لەلایەن ڕووسیاوە دەرکراوە.

سایتی سکاینیوز بڵاویکردەوە، کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەوان وەڵامی دەرکردنی گۆرمان دەدەنەوە، هەروەها دەرکردنی ئەو دیبلۆماتکارە بێ هۆکار بووە، چونکە گۆرمان ڤیزایەکی یاسایی هەبووە و، ڕێککارەکانی ڤیزای 3 ساڵەی نیشتەجێبوونی ئەو وڵاتەی هەیە.

ڕاگەیاندنی دەرکردنی ئەو دیپلۆماتکارە، کەمێ دوای ئەوە هات کە جۆن سولیڤان باڵیۆزی ئەمەریکا، سەردانی بینای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای کرد، کە سەردانەکەی 15 خولەکی خایاندووە، بەڵام لەوبارەوە هیچ لێداونێکی نەداوە.

جێی باسە، گۆرمان، لە ساڵی 2017 تا 2019 وەک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە، لە نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خزمەتی کردووە.
ساڵی 2014 تا 2016 سەرۆکی ئاسایشی شاندە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا بووە لە مۆسکۆ و، پێشتریش لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و عەمان کاری کردووە.

سۆران حەسەن

___

متمانەی هاووڵاتیانی سوید بەرانبەر تەندروستی وڵاتەکەیان دژی کۆرۆنا کەم بووەتەوە

nusar1

پۆڵەندا هۆشداری بەکارهێنانی چەک دژی کۆچبەران دەدا

KDC

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

KDC
KDC

FREE
VIEW