KDC

نرخی نەوت 99 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ سێشەممە، 22-2-2022 نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و، نرخی یەک بەرمیل گەیشتە سەروو 99 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هۆی گرژییەکانی نێوان رووسیا و کێشە جیۆسیاسییەکانی ئەو ناوچەیەوە هەیە. دوای بڕیارەکەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، بە داننان بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسک لە هەرێمی دۆنباس، شڵەژان و دوودڵی لە بازاڕەکانی بۆرسە درووست کردووە و، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئاندی لیپۆو، سەرۆکی کۆمەڵەی لیپۆو ئۆیەڵ، پێشبینی دەکات ئەگەر گرژییەکان لەسەر سنووری ئۆکراینا و رووسیا خراپترببن، ئەوا لەوانەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، بگاتە 110 دۆلار

___

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان کرد

Harmn

حکومەتی هەرێمی کوردستان :هەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی بۆ پاراستنی ئەو گرێبەستانەی لە بواری نەوت و گاز کراون دەگرێتەبەر

Harmn

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەڤەری واشنتن دامەزرا

Harmn