KDC

سوید:چەند پەرلەمانتارێک و سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی لە پەروەردەی زمانی کوردی دەکەن

20 ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانی ستۆکهۆڵم، پشتیوانی لە پەروەردەی زمانی کوردی دەکەن.

سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی کوردستان لە سوید، کۆڤان ئامەدی، لە نامەیەکدا لەلایەن پارت و پەرلەمانتار و سیاسەتمەدارانی سویدەوە پێیگەیشتووە، پشتگیری خۆیان لە هەڵمەتی خوێندنی زمانی کوردی و ناسینی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی لە تورکیا کردووە.

هەروەها ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای پشتیوانی لە پەروەردەی زمانی کوردی کرد.

FKKS وەک کەمپەینێک داوای پشتگیری لە پەروەردەی زمانی کوردی کردووە و، بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتی زمانی کوردی، تا زمانی دایک ببێتە زمانی پەروەردە و ببێتە زمانی فەرمی لە تورکیا، لە ئێستاوە سوپاسی پەرلەمانتار و سیاسەتمەداران و کوردانی نیشتمانپەروەری سوید دەکەن، کە پشتگیری زمانی کوردی دەکەن.

___

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەسەر جەنگی جیهانی سێیەم بەڵێنێک دەدات

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ئێران بریندار دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW