KDC

شیعرێکی شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ بۆ شۆڕشی ئەیلوول

بۆ برای كوردم
 چیاكان ده‌گرین و
خوێنیان لێ دەچۆڕێ،
ئه‌ستێره‌کان رژان و دابارین؛
کەوتنە دامێنی دۆڵه‌كان و
زامداران نێژران.
شۆڤینزمی برسی
دڕندانە پەلامار دەدا…
ئه‌ی كورد
فیشەکەکانت بەفیڕۆ مه‌ده‌ و
گیانی جەللاده‌كانی پێ داپاچە …
وه‌ك گەردەلوولی خوێن
وه‌ك ره‌شه‌با
دەسڕێژ بنێ بە ستەمکاری زۆڵ،
با ته‌نیا فیشەک له‌گه‌ڵیاندا بدوێ.
ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئەوە نه‌هاتوون
بتکەن بە کۆیلە،
ئه‌وان مەبەستیانە
ناو و زمانت بسڕنه‌وه‌ و
منداڵەکەشت هەتیو بکەوێ.
تۆ له‌ته‌ك سته‌مكاراندا هەڵناکەی،
کە ئه‌و فەرمانت پێ بکا و
تۆش نۆکەری بیت.
ئه‌وان به‌و خوێنە قه‌ڵه‌و ده‌بن
کە لێیان پەست و یاخییە…
شۆڤینیزم تاهەتا
دوژمنی سەرسەختی ئێمەیە؛
ئەو ملهوڕە دەستناپارێزێ
پەنا بۆ هەر شتێک دەبا
تۆی پێ ملکەچ و زەلیل بکا.
ئەی کورد؛
دەست بە فیشەکەکانتەوە بگرە،
دەنا خەڵکەکەی خۆتت پێ رزگار نابێ.
وریا بە
هێزی رق ناخەوێ،
میهرەبانی دروشمێکی بریقەدارە،
تۆش ناحەسێیتەوە
تاوەکو دوا شۆڤینی
لەسەر گۆی ئەم زەویە لەگۆڕ نەنرێ

*تێبینی بەپێی زانیارییەکان ئەم شیعرە لە ساڵی 1963لەلایەن شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ نوسراوە ،بەڵام لە ساڵ 1965 لە پاش مەرگی بڵاوکراوەتەوە

___

سیستانی هاتە سەرخەت

KDC

ناوەندی بەلجیکا لە یادی گشتپرسی نامەیەک ئاڕاستەی ئەم کەس و شوێنانە دەکەن

nusar1

شفا بارزانی لەگەڵ دامەزراوەی جیهانی ئاشتیی کۆبووەوە

nusar1