KDC

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

ئۆلاف شولتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بڕی 100 ملیار یۆرۆ، (112 ملیار دۆلار)ی بۆ هێزە چەکدارەکانی تەرخان دەکات، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دێت.

شۆڵتز لە میانەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی ئەڵمانیادا، گوتی: “ئاشکرایە کە پێویستە بۆ پاراستنی ئازادی و دیموکراسی خۆمان، وەبەرهێنانی زیاتر لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەین، بە کەلوپەلی باشترەوە، کە دەرماڵەیەکی تایبەت بە 100 ملیار یۆرۆی تێدەچێت. وەک بەشێک لە بودجەی 2022.

جێی باسە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە گومانی نییە، پۆتن ئیمپراتۆرییەتی ڕووسی دەوێت، دەیەوێت بە پێی خەیاڵەکانی ئەوروپا بگۆڕێت.

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی کۆچی دوای نوسەر و شاعیر مەهاباد قەرەداخی کرد

Harmn

سەرۆک بارزانی :بڕیارەکەی دادگەیی فیدراڵیی ئامانج لێی دژایەتیکردنی هەرێمی کورستانە

Harmn

هێرشی ئەلیکترۆنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی تایبەتی ئێرانی کردە ئامانج

KDC