KDC

دەرزیش نەی کوشتن


کورتە چیرۆك
نووسنی : لەتیف عومەر
بەشی دوهەم
شەوانە ئەمان دزن وبەرەبەیان بە
مەرجی خۆیان ئەمانهننەوە وەك
مریشك ، کاممان بەر سەر بڕین کەوتین ئەوا فڕێمان ئەدە نەچەمەوە
ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کولانەکان.
٭ – هیوا – کوڕە بچکولەی ماڵەکەیە پرسیاری کرد، ئێوە دەڵێن جنۆکەکان
بچکۆلەن نابینرێن ئەی چۆن ئەتوانن
ئێمە بەرن ؟
٭٭ دایك – لە قوڵایی گیرفانەکان و لە پێچی سەر و مێزەرا خۆیان حەشار ئەدەن تا لە نە فرەتی خۆیانا
فرسەت لەڕەفتاریان وەرگرن . بۆ ئەوەی برسیمان کەن باراشی هەموو
ساڵەکەمان ئەدزن و دەیکەنە کولێرە
خەپلە و بە ژەهری کوشندە ئەیدەنە
مناڵەکانمان .
وردیلەکان بەشیری هوشتر بەخێو
ئەکەن هەر لەدوای بوون کاتێك کە پێ ئەگرن هەنێدکیان دەبنە گورڴ گەلەیەك گەلە گورگێکی تر ئەخۆن هەندکیشیان خۆیان بۆ من و تۆ مەڵاس ئەدەن.
هەرچ وردیلەیەك بێفەڕ دەر نەچو
ئەوا دەیکەنە تارمایی و لە تاریکییا
ونبوون دەکاتە ڕەفتاری کوشتن بۆ
گیانی مرۆڤ و تۆقاندنی مرۆڤەکان
هیوا ٭- کەواتە وردیلەکان هەمویان هەروا دەبن ؟
دایك٭٭- کاتێك لە خۆڕا گەورە دەبن
بێ باوکن بۆ ئەوەی بە دوای باوکیانا
بگەڕێن،بەشاخەوە گەلەگوورگن لە
دەشتەوە کەمتیار و لە دارستانا ئەوان دەبنە شێری سەحرای مردو دواجار وەك گەردیلە لەدەوری خانەیەك کۆدەبنەوە تادەبنە بکوژ و ببڕ لەوڵاتی قەرقوشەوە سەرهەڵ ئەدەن
تا دەگەنە جێگای دادگاکان وکاروان سەرای تاوان ،پاشان شەوی خۆشی
ئەڕەخسێنن ، لەوێشەوە ئامادە ئەبن
بۆ قڕکردنمان ، قڕکردن بڕگەی ئەو دەستورەیان ئەبێت کە قڕکردن هەر لە سەرەتایە ئەمێنێتەوە بێکۆتایی .
هیوا٭- خەریکە ئەترسم دایکە ئەبێ
ئێمە چی بکەین؟ چی ئەتوانین ؟
دایك ٭٭- کوڕم ئەتوانین هەرچی بمانەوێ بیکەین،بەڵام چۆن بتوانین
مەبەست مەیسەربکەین لەکارکردن
دەبێت هەوڵ بدەین ئەو کارانەی کە
ناشتاونین بیکەین هەوڵی بۆ بدەین
جیاوازی ئێمەو جنۆکە ئەوەیە ،ئێمە
لەهەوڵی دۆزینەوەی بونداین ئەوان
لەتۆقاندنی بوون ئەگەڕێن .
ٓ٭٭٭٭
(با‌بمێنین بۆ بەشی سەێهم و کۆتای)

___

کەپرێک لەکەناری ڕوبار ی خەیاڵ

KDC

شیکارییەکی نوێ جۆرێک لە نزیکی ئەو مرۆڤە ئاشکرا کردووە ، کە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقای باشوور ژیاوە و وەک مرۆڤ ڕۆیشتووە و وەک مەیمون سەرکەوتووە

KDC

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

KDC