KDC

ئەڵمانیا: هەڕەشەی چەکی ناوەکی پۆتن نابەرپرسانەیە 

گوتەبێژێکی حکوومەتی ئەڵمانیا، دووپاتیکردەوە، کە وڵاتەکەی، گوتەکانی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا لەسەر چەکی ئەتۆمی، زۆر بەجددی وەردەگرێت، کە هەڕەشەکانی بە تەواوی نابەرپرسانەیە، ئەڵمانیا هەمیشە ڕەچاوی هەموو تواناکانی هەڕەشەکان دەکات و چەکی ناوکیش دەگرێتەوە و ڕەچاوی دیمەنەکانی شەری ڕووسیاو ئۆکرانیاش دەکات.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ناتۆ وا ناکات و هەرگیز مەترسی بۆ سەر ڕووسیا درووست نەکردووە، گوتیشی: “ناتۆ و ئەمەریکا پابەندن بە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و خۆدزینەوە لەو جۆرە پەیامانە سەبارەت بە چەکی ناوەکی، وەک چۆن پۆتن ئێستا ئەنجامی داوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا، چارلس میشێل، ڕاگەیاندنی سەرۆک پۆتنی سەبارەت بە داواکاری هێزەکانی نەهێشتنی ناوەکی، بە تۆقاندن، یا تیرۆریزمی جیۆپۆلەتیکی وێناکرد، کە بە ئامانجی دروستکردنی تیرۆری نێودەوڵەتی دێت.

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا، کارەکانی سەرۆکی ڕووسیای بە ناعەقڵانی وێناکرد و، جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە ناوەکی خۆی لە بەرزترین ئاستدا بهێڵێتەوە، هاوکات ئەوەشی گوت، هیچ گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی ناوەکی ڕووسیادا ڕووینەداوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ڕایگەیاند، کە هێزی موشەکی ستراتیژی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و، ئاماژەی بەوەشدا کە هێزە ئەتۆمییەکان ئێستا لە پێگەی جەنگی پێشکەوتوودان.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر داوایەکی ئاڕاستەی هەر دوو پسپۆڕی شوێنەوار و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمریکا کرد

Harmn

بەتەقەی چەکدارانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

Harmn

بەرپرسی ناوەندێکی ڕەوەندی کوردستانی، وەک باشترین مامۆستای وانە لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاریکرا

KDC