KDC

فەڕەنسا: پێویستە بە پەلە کۆتایی بە دانوستانەکانی ناوەکی ئێران بهێنرێت 

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستیەکی بە پەلە هەیە بۆ کۆتایی پێھێنانی دانوستانە ناوەکییەکانی ئێران لەم هەفتەیەدا.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئانی کلێر لیندەر گوتەبێژ، لە لێدوانێکی ڕۆژانەیدا بە پەیامنێرانی گوت: “لە ئێستادا پێویستیەکی بە پەلە هەیە بۆ کۆتایی دان بە دانوستانەکان لەم هەفتەیەدا”، ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە ئێران لە سەرەتای ڕۆژی دووشەممەوە ئاشکرای کرد، کە سێ کێشەی گرینگ بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە لە گوتووێژە ناوەکییەکانی چەند مانگەی ڤییەنا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەید خەتیبزادە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی ئەو کێشانە دیاری بکات کە چی بوون، گوتی: “ڕێککەوتنێکی باش دەکرێت، بەڵام هێشتا سێ کێشەی سەرەکی هەیە کە ئەمەریکا و زلهێزەکانی ئەوروپا، بڕیاری سیاسیان لەسەر نەداوە”.

خەتیبزادە ڕاشیگەیاند، کە دانوستانە ناوەکییەکانی پایتەختی نەمسا، ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ نەبووە، بەڵکو لە میکانیزمێکدا بووە بۆ گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ نێو رێککەوتنەکە، ئەو گوتی ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنەکە ئامادەیە، بەڵام ئەمەریکییەکان تا ئێستا بڕیاری سیاسیان نەداوە لەسەر هەندێک پرس.

___

پەیاما سەرۆک بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئیزیدیا

Harmn

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

KDC

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

Harmn