KDC

یۆنان: تەرمی شەش کۆچبەر دەدۆزرێتەوە 

دەستەڵاتدارانی یۆنان، تەرمی شەش کۆچبەریان لە کەنار دەریای دوورگەیەکی بەرانبەر کەنارەکانی تورکیا دۆزیوەتەوە و، گەڕانیش بە شوێن بەلەمەکەیاندا بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕێبوارێک چوار لاشەی لە کەنار دەریای ئەنۆ سکالا بینیووە، کە کیلۆمەترێک لە بەندەری مێتیلینی ئیجە دوورە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، دوو تەرمی دیکەش لە ئاوەکەدا دۆزراونەتەوە، کە سێ کەسیان پیاون و سێشیان ژن بوون.

جێی باسە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا نەکراون و، گەڕانیش بە شوێن بەلەمی پاشماوەدا بەردەوامە.

___

ئەو پەنابەرەی بەنایاسایی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سویدداکاری کردبوو دیپۆرتکرایەوە

Harmn

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕادەگەرن

Harmn

کۆچبەری کورد لە نێو بەلەمە دەستبەسەرکراوەکەی پەنابەرانی پێنتی ئیتاڵیا هەیە 

KDC