KDC

نرخی یەک بەرمیل نەوت 113دۆلاری تۆمارکرد

نرخی نەوت لە بازەراکانی جیهان ڕێژەیەکی پێوانەی بەرزی بە خۆوەبینی ،کەبەهۆی شەڕی ڕووسیاوە ئەمڕۆ نرخی نەوت 113دۆلاری تۆمارکردووە ،پێشبینی نرخی زیاتر دەکرێت ،کەلەمانگی شەش 2014ەوە ئەم ئاستەی تۆمارنەکردووە
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوەش هات ،کە ئاژانسی وزەی جیهانی پشنیار زیاتر کردنی هەناردەی نەوت بۆ 60ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کرد
هەرچەندە وابڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت( ئۆپێک) ،بەئامادەبوونی ڕووسیا لە ڤیینای پایتەختی نەمسا کۆببنەوە بۆ زیاتر کردنی ڕێژەی ڕۆژانەی هەناردەکردنی نەوت وپلانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەڵبسەنگێنن
بەهۆی قیرانی شەڕی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و ئەو پێشهاتانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە
ڕوسیاش یەکێک لە وڵاتە گەرورەکانی هەناردەکردنی ووزە لەجیهاندا ،کاریگەری بەهێزی لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دا هەیە ،بەهۆیەوە لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا نرخی سوتەمەنی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

سۆران حەسەن

___

لەندەن: ڕێکخراوی کانگا خێزانە کوردەکانی بۆرۆی کرۆیدن و دەوربەری ئاگاداردەکاتەوە

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتێکی کرد

Harmn

بەریتانیا : شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەن بەشداری نوێژی جەژن دەکەن

Harmn