KDC

فەرەنسا رێککارەکانی دژ بە کۆرۆنا هەڵدەگرێت 

سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا هەڵوەشاندنەوەی بەڵگەی کوتان و ماسکی ڕاگەیاند، کە رێککەوتی 14ی ئازارەوە دەبێت، بەڵام بەڵگەی کوتان و کوتانی زۆرەملێ بۆ پەرستار و پزیشکان دەمێنێتەوە.

ژان کاستێکس سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، بەڵگەی تەندروستی لە دامەزراوە تەندروستییەکان وەک نەخۆشخانە و پەرستارییەکان بە زۆرەملێ دەمێنێتەوە و کوتانیش بۆ کارمەندانی تەندروستی بە زۆرەملێ دەمێنێتەوە، بەڵام لە 14ی ئازارەوە، بەڵگەی کوتان و ماسک بەستن هەڵدەوەشێندرێتەوە و نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەم قۆناغە نوێیەدا مەرجەکان بە کەمکردنەوەی ڕێککارەکان دەبن، بۆیە لە 14ی ئازارەوە بەڵگەی کوتان لە هەموو ئەو شوێنانەی کە داواکراوە ڕادەگرن. هەروەها لە ڕێککاری دووەمدا و لە هەمان رێککەوت، کۆتایی بە بەستنی زۆرەملێی ماسک لە هەموو ئەو شوێنانەی دەبوو ببەسرێن، نامێنێت، واتە لە شوێنە داخراوەکان، جگە لە گواستنەوەی گشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەڵگەی تەندروستی لە ماڵی خانەنشینان و ئەو دامەزراوانەی تایبەتن بە کەمئەندامان و خەڵک وەردەگرن، بە ناچاری دەمێنێتەوە و بەڵگەی کوتانیش بەردەوام دەبێت لە سەپاندن بەسەر کارمەندانی تەندروستیدا.

___

حیزبی دیموکرات، زانیارى لەبارەى درۆنە هێرشبەرەکانى ئێران ئاشکرا دەکات

KDC

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

KDC

پۆڵەندا خاکی کراوەیە بۆ وەرگرتنی بۆمبە ناوەکییەکانی ئەمەریکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW