KDC

کەناڵێکی ئیسرائیل:ڕووسیا دەزانێت سەرۆکی ئۆکرانیا لە کوێیە

کەناڵێکی ئیسرائیلی دەڵێ، ڕووسیا ئیسرائیلی ئاگادار کردووە کە شوێنی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەزانێت و، نیازیان هەیە بە زیندوویی دەستگیری بکەن.

کەناڵی 12ی تایبەتی ئیسرائیل، لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردەوە، کە ڕووسیا نامەی بۆ چەند لایەنێک ناردووە، لەوانە ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەداوە، کە شوێنی زیلنسکی دەزانێت، بەڵام نیازی زیانگەیاندنیان پێی نییە.

بە گوتەی بەرپرسان، ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا، پێیباشە زیلینسکی بە زیندوویی بهێڵێتەوە و دەستگیری بکات.

هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، واشنتن کەلوپەلی پەیوەندی نهێنی بۆ سەرۆکی ئۆکرانیا دابین کردووە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی جموجوڵ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، کە نەفتالی بنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوێنێ سەردانی مۆسکۆی کرد و چاوی بە سەرۆک پۆتن کەوت و، لەسەر ئاگربەست سێ کاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ کرد.

___

فیدراسیۆنی سویسرا بەشداری ساڵیادی دکتۆر نوردەین زازا یان کرد

Harmn

نەخۆشییەكی مەترسیدار لە عێراق سەریهەڵداوە و حاڵەتی مردن تۆمار دەکرێت

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری نەورۆزی شاری ناشڤیلی کرد

Harmn