KDC

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا کۆدەبنەوە 

ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ دیمیترو کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە ڕووسیەکان، کۆبوونەوەکە لە 10ی ئازار و لە ئەنتالیای تورکیا دەبێت، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ، ئەمڕۆ رایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیترو کۆلیبا و، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، ڕازی بوون لە کۆڕێکی دیپلۆماسیدا لە ئەنتالیای کەناری دەریای نێوەڕاستی تورکیا کۆببنەوە و ئەویش تێیدا ئامادە دەبێت.

جێی باسە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی نێوان لایەنی ڕووسی و ئۆکرانیا، لەوەتەی 12 ڕۆژە رووسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگ بەردەوامە.

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

KDC

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

Karzan