KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە


 
کۆنفیدراسێۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دامەزراندنی سێ ناوەندی ئافرەتانیشی لە هەریەکە لە وڵاتانی وەک سوید و فینلاند و ئەڵمانیاش راگەیاند.
 
دەقی پەیامەکە:
 
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ڕێز لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، واتا ۸ی مارس دەگیردرێت. ۸ی مارس ڕۆژێکە ئافرەتان بێ جیاوازیکردن لە باری فیکری، نەتەوەیی و ڕەگەزییەوە، ئاوڕێک لە خەبات و دەستکەوتەکانیان وەک ئافرەت دەدەنەوە و، بە ورد بوونەوە و تێڕوانین لە ڕابوردوودا و، بە پشت بەستن بە تواناکانیان و، ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێ، بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری ئافرەتان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
کەم نین ئەو ئافرەتانەی  بۆ  بە دەستھێنانی ماف و ئازادی گەل خەبات دەکەن، ڕەنگە ئەوانە تەنیا لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەدا خۆ نەبینەوە، یاخود تفەنگ لە شان نەبن، بەڵام بە خۆشیەوە ئێرادەی ئافرەتانی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی نەتەویی و مافی خۆی، هەمیشە و بە درێژایی مێژوو، لە هەموو شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلەکەمان شوێن پێیان دیار و بەرچاو بووە.
یەکسانی پێویستی ئەمڕۆ و داهاتووی بزووتنەوەی کوردە .
پیرۆزبایی لە خۆمان و ئافرەتان دەکەین و، ھیواخوازین کار و چالاکییەکانیان مایەی خۆشحاڵی گشت لایەک بێت.
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا

KDC

ماڵباتی کۆچکردو حەیدەر بیبۆ قاسم سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn