KDC

ڤۆڵفاست، تكایە ئاگاداریی لێكەوتە نەرێنییەكانی بن

ڤۆلفاست چییە؟
ناوە زانستییەكەی (دایكلۆفیانك پۆتاسیۆم)ە، لە گرووپی دەرمانە ئازارشكێنە دژەهەوكەرەكانەو لە زاراوە پزیشكییەكەی (گروپی (NSAID)ە.

دیارتریین لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤۆڵفاست:
برین‌و هەوكردن یان خوێنبەربوونی گەدەو دوازدەگری.
گەڕاندنەوەی ئاوی زیادە بۆ ناو لەش‌و ئاوسانی لەش بەتایبەت لەوانەی سستبوونی دڵ‌و گورچیلەیان هەیە.
پەككەوتنی گورچیلەكان‌و چەندین لێكەوتەی تر.
ئەو كەسانە كێن كە نابێت بەهیچ جۆرێك ڤۆڵفاست بەكاربێنن؟
هەموو ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی گورچیلەیان هەیە.
زۆربەی هەرەزۆری ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی درێژخایەنی 
ماسولكەكانی دڵیان هەیە.
زۆربەی ئەو كەسانەی جەڵتەی دڵیان هەیە.
زۆربەی ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی جگەری تووندو درێژخایەنیان هەیە.
ئەو كەسانەی كە برینی گەدەو دوانزەگرێیان هەیە بەتایبەت ئەگەر حاڵەتەكە نوێ بێت (ئێستا یان لەماوەیەكی كورتی رابردوو).
بەشێكی بەرچاوی ئەو نەخۆشانەی كە نەخۆشیی (ڕەبۆ)یان هەیە.
بەشێوەیەكی گشتیی كەسانی بەتەمەن‌و خانمانی دووگیان، دەبێت لە بەكارهێنانی ڤۆڵفاست دووربن تەنها لەڕێگەی ڕاوێژ بە پزیشك دەبێت وەریگرن یان نا.
تكایە ئەم دەرمانە دەرمانێكی بەربڵاوەو بەكارهێنەری زۆرە، دەرمانێكی كاریگەرە بۆ ئازارشكاندن، بەڵام بەبێ راوێژ بە پزیشك‌و دەرمانساز، بەكاری مەهێنە.

___

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

KDC

چی لەبارەیی شێوەیی گۆراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆرەکانی (دەلتا ،گاما(غاما) ،بیتا و ئەلفا ) دەزانیت

KDC

مانچستەر یۆنایتد بە فەرمیی دەرکردنی ڕاهێنەر سۆلچاری ڕاگەیاند

KDC