KDC

فەرەنسا: دووکەس بە تۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیرکران

دوو کەس کە کوڕە مامی یەکدین و، تۆمەتباربوون بە کاری قاچاخچێتی، هەریەکە و سزایەکی جیاوازیان بەسەردا سەپێندرا، کە کاریان ناردنی کۆچبەران بووە بۆ بەریتانیا.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەک لە شارۆچکەی ئۆدینگنی باکووری فەڕەنسا، کە لە شەوی 27 بۆ 28ی ئایاری 2021 دەستی پێکردووە، کاتێ پۆلیسی فەرەنسی کەلوپەلی دەریایی لە سندوقی ئوتۆمبێلی یەکێ لە تۆمەتبارەکانی دۆزیوەتەوە، بانگەشەی فرۆشتنی کردووە، بەڵام دوای بەدواداچوونی مۆبایلەکەی، لە سێ بۆنەدا لە کەنار دەریاکە بووە و، لە کۆتاییدا دانی بەوەدا ناوە بەشداری لە گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی کردووە.

دواتر ئامۆزایەکی ئەو قاچاخچییەش دەستگیکرا و دانی بە تاوانەکەدا نا و، دادگاش یەکێکیانی بە 24 مانگ بەندکردن و ئەوی دیکەیشیانی بە 8 مانگ بەندکردن سزادران.

ئالان لیداگنێل، سەرۆکی کۆمەڵەی رزگارکردنی دەریایی نەتەوەیی، بە ماڵپەڕی کۆچبەر نیوزی راگەیاندووە، کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بینیوە لە هەوڵدانی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

بە گوتەی دەستەڵاتدارانی بەریتانیا، لە کانوونی دووەمی 2022، نزیکەی 1,341 کۆچبەر گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا، کە شەش جار زیاترە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو.

___

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

لە رێگای Connect Point GmbH هاوکاری بگەیەنە بە لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر

kurdish dc

سویسرا: جێگیری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەشداری مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کوردی کرد

nusar1