KDC

ئەو پەنابەرەی بەنایاسایی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سویدداکاری کردبوو دیپۆرتکرایەوە

دەستەڵاتدارانی سوید، رایانگەیاند، ئەو کرێکارە پاککەرەوەی، کە بە نایاسایی کاری لە سوید کاری دەکرد، لەوانەش لە ماڵی سەرۆکوەزیران، ماگدالینا ئەندەرشۆن، دیپۆرتی وڵاتەکەی کرایەوە.

بە گوێرەی تەلەفیزیۆنی سوید، ئەو ئافرەتە کرێکارە پاککەرەوەیە کە دوای ئەوەی لە ماڵی ئەندەرشۆن دۆزرایەوە، کە تەمەنی 25 ساڵ و خەڵکی نیکاراگوا بوو، دیپۆرتی وڵاتەکەی کراوەتەوە.

پێش دیپۆرتکردنەوەی، کرێکارەکە بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای پەنابەران سزادراوە، کە سزاکەی پێبژاردنی 2500 کرۆنی سویدی بووو.

ئەو کۆمپانیا پاککەرەوەی کە پێشتر لەلایەن ئەندەرشۆنەوە بە کرێگیرابوو، ڕایگەیاند کە کرێکارە پاککەرەوەکە، نە لەنێو ماڵی سەرۆکوەزیراندا بووە، نە لەو کاتەدا و نە پێشتر کاری نەکردووە. بەڵام پەنابەرەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێکسپرێسن، ڕایگەیاند، کە لە بۆنەیەکی پێشتر لە پایزی ڕابردوو، ماڵی سەرۆکوەزیرانی پاککردۆتەوە.

جێی باسە، خاوەنی کۆمپانیای پاککردنەوە کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بەکرێ گیراوە، ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ جۆرە نایاساییەکی ئەنجامدابێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

___

ئەوروپا توندترین یاسای دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی پەسەند کرد

Karzan

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی نیشتەجێی ئە شارە کۆبوونەوە

Harmn

بە ئامادەبوونی شفا بارزانی ناوەندی دیسلدۆرف چالاکییەکی گەورەیان بۆ ساڵیادی جینۆسایدی شنگال بەڕێوەبرد

Harmn