KDC

فیلی ئەغبابا:ئێستا ئەردۆگان لە ژێر دەسڵاتی ئیمارات وئیسرائیلدایە

جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، دەڵێ، کە سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، ئێستا لە ژێر دەستەڵاتی ئیمارات و ئیسرائیلدایە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەلەتیا، فیلی ئەغبابا جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئاکەپە گرت و، ڕایگەیاند، کە ئیمارات سەرمایەدارێکی کودەتاکەی 15ی تەمووزی 2016 بوو، ئەردۆغان لەگەڵی ئاشت بووەوە و چووە لایان و کەوتە ژێر دیشداشەی ئیماراتەوە، هەمان شت لەگەڵ ئیسرائیل ڕوودەدات و، دوای شەپۆلێکی ڕەخنەی توند، ئیسحاق هێرسۆغ سەرۆکی ئیسرائیل هاتە تورکیا.

ئەغبابا، ڕایگەیاند کە بە سەردانەکەی هێرزۆغی سەرۆکی ئیسرائیل بۆ تورکیا، ئەوە دووپاتکرایەوە کە ئۆرشەلیم پایتەخت و پاشای ئیسرائیلە.

دووپاتیکردەوە کە ئەردۆگانی سەرۆککۆماری تورکیا، غەزە و فەلەستینی بە دۆلار فرۆشتووە و ئەوەی کە ئاکەپە پێشتر بە دوژمنی زانیوە، ئێستا بەهۆی ئابوورییەوە وەک دۆستێک دەبینرێت.

ئەوەشت وەبیر هێنایەوە، کە ئەردۆگان گوتی ڕێبەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانە، وا ڕۆژی هەینی دەچێتە غەزە، ئەوە 11 ساڵ و 547 هەفتەیە، ئەو نەیتوانی بڕوات، بەڵام سەرۆککۆماری ئیسرائیل هێرزۆغ هات بۆ ئێرە. هەروەها ڕۆژی هەینیش لە تورکیا بەسەر دەبات

___

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

Harmn

هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ ئیسرائیل زۆرتر دەکات

Harmn

بەربژێرەکانیش بڕوایان بە ھەڵبژاردنەکان نەماوە

KDC