KDC

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، داوایان کردووە کە تورکیا پابەند بێت بە سزاکانی سەر ڕووسیا، لە بەرانبەریشدا تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ رووسیا بپارێزێت.

جێنیس ستۆلتێنبێرگ، بە کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیای راگەیاند، کۆبوونەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئانتالیای هەڵسەنگاندووە و، هاوکات تورکیا هاوپەیمانێکی گرینگ و سەرەکی ناتۆیە و، ناتۆ پێشبینی دەکات هەموو هاوپەیمانەکانی سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن.

سکرتێری گشتی ناتۆ ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمەی گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ.

جێی باسە، تورکیا گوتوویەتی بەشداری لەو وڵاتانە ناکات، کە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە و، قەدەغەی فڕینی فڕۆکە ڕووسییەکانی لە ئاسمانی خۆیاندا سەپاندووە، بەڵکو تورکیا دەیەوێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ بپارێزێت.

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

Harmn

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC

کۆبوونەوەی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی سازدرا

Harmn