KDC

کیلیچیدار ئۆغڵو بەڵێنی ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤالا دەدات

کەمال کیلیکدار ئۆغڵو، ڕێبەری پارتی کۆماری تورکیا، پەیمانی دا زیندانیانی ویژدان ئازاد بکات، کاتێک حزبەکەی دێتە سەر دەستەڵات.

کیلیچدارئۆغڵو لە میانەی دیدارێکیدا، رایگەیاند، ئەوان سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا و خوێندکارانی کۆلێژە سەربازییەکان و ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی دیکەی ویژدان ئازاد دەکەن، گەر هاتوو دەستەڵاتیان گرتە دەست.

کیلیچدارئۆغڵو ڕوونی کردەوە، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە هیچ شتێک تاوانبار نییە و، هیچ گوناهێکی نییە.

کیلیچدارئۆغڵو، لە لێدوانێکیدا لەسەر زیادبوونی ئەم دواییەی مردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە گرتووخانەکاندا، وتی: “نابێت لەسەر جیاوازی بیروڕا خەڵک دەستگیربکرێن و زیندانی بکرێن.

کیلیچدارئۆغڵو، ئاماژەی بەوەشدا، کاتێ حزبەکەی دەستەڵات دەگرێتە دەست، خۆی سوورییەکان دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان و، کاریش بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا دەکەن.

___

پەرتووکی (گەڕان بەدوای دادپەروەری ) لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دادەنرێت

Harmn

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

KDC

سویدییەک 10 ساڵە سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەیەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کردووە

KDC